قوباد تاڵەبانی، لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە سەردانەکەیدا بۆ کەرکوک لەگەڵ ژمارەیەک لە هونەرمەندانی کەرکوک کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەمە(7/5/2026) بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە رۆڵی هونەر و هونەرمەندان کرد لە قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و برایەتیی لەنێوان پێکهاتەکانی کەرکوک و پشتگیریی تەواوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیشی دەربڕی بۆ باشترکردنی دۆخی ژیان و گوزەرانی هونەرمەندانی کەرکوک.
لێپرسراویی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال باسی لە بەرنامەی یەکێتی کرد بۆ پاڵپشتیکردنی هونەرمەندان و رایگەیاند کاردەکەن بۆ ئەوەی ژینگەیەکی گونجاو دابین بکەن بۆ پێشخستنی هونەر لە کەرکوک.