ئێستا ڤایرۆسێك لە زەریای ئەتڵەسییەوە بووەتە مۆتەكەی گیانی سەرنشینانی كەشتیەك و تائێستا هەشت حاڵەتی تووشبوون و گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەكە تۆماركراوە، ڤایرۆسی هانتا كە ڤایرۆسێكی نوێیە زەنگی مەترسی بۆتەواوی جیهان لێداوە، رێكخراوی تەندروستی جیهانیش لە سەر ڤایرۆسەكە دڵنیایی دەدات و دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی هانتا ڤایرۆسێكی مەترسیدارە بەڵام ئەمە سەرەتا و دەستپێكی بڵاوبوونەوەی پەتایەك نیە.