لەتیف نێروەیی بۆ هێمن هەورامی: پێكهێنانی كابینەی حكومەتی هەرێم بە رێككەوتننامە دەكرێت نەك بەگوشار

کوردستان 10:54 PM - 2026/05/07

لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان لە بڵاوكراوەكدا وەڵامی چەند لێدوانێكی هێمن هەورامی سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەت دەداتەوە.

لە بڵاوكراوەكەی لەتیف نێروەییدا هاتووە، بۆ كاك هێمن هەورامی: پێكهێنانی كابینەی حكومەتی هەرێم بە رێككەوتننامە دەكرێت نەك بەگوشار. هێمن هەورامی دەڵێت "گوشارێكی زۆرمان لەیەكێتی كردووە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و یەكێتی تۆمەتبار دەكات بە دواخستنی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم". ئێمەش دەڵێین، پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزار و دادپەروەر بەڕێككەوتنێكی هاوسەنگ دەكرێت نەك بەگوشارێكی زۆر  و سەردەمی گوشار بەسەرچووە.

لەتیف نێروەیی بەردەوام دەبێت و دەڵێت، جەنابت دەڵێیت ئێمە سازشمان لە پشكی خۆمان كردووە بۆ یەكێتی و ئەوان رازی نین، ئێمە دەڵێین كورسییەكانمان لە ئێستادا بەقەدەر یەكە و دەبێت بە هاوبەشی و بە یەكسانی دابەشیان بكەین نەك ئێوە پشكمان بدەنێ. ئێوە دەڵێن ئێمە بە رێككەوتنی نێوان یەكێتی و نەوەی نوێ ناڕازین و ئەو رێككەوتنە كێشەی دروستكردووە، ئێمە دەڵێین، رێككەوتنەكە هاوسەنگی دەگەڕێنێتەوە بۆ هەرێم و دژی هیچ لایەنێك نییەو گەڕانەوەی هاوسەنگی لەبەرژەوەندی هەرێمی كوردستاندایە. بۆیە تۆمەتباركردنی یەكێتی بە دواخستنی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم تۆمەتێكی نالۆژیكییە و سەردەمی ئەو جۆرە تۆمەتە نابەجێیانە بەسەرچووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو