قوباد تاڵەبانی سێ تێکۆشەری دێرینی بەسەر کردەوە

کوردستان 02:16 PM - 2026/05/05

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە هەولێر هەر یەکە لە بەڕێزان سەفین مەلا قەرە، سەرکردە و تێکۆشەری دێرینی یەکێتی و مامۆستا سەیفەدین و مامۆستا حسێن شوانی، تێکۆشەرانی دێرینی یەکێتی بەسەر کردەوە.

قوباد تاڵەبانی رۆڵ و پێگەی هەر سێ تێکۆشەری دێرینی لە شۆڕشی نوێی گەلەکەمانی بەرز نرخاند و هیوای لەشساغی و تەندروستی بۆ خواستن و جەختی کردەوە تێکۆشەرە دێرینەکان ناسنامە و مێژووی یەکێتین و یەکێتی هەرگیز خەبات و قوربانیدانی ئەوان لەبیر ناکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو