گەنجانی غەززە لە ژێر زەمیندا وەرزش دەكەن

عیراق 12:05 PM - 2026/04/27

دوای دووساڵ لە جەنگ و ماڵوێرانی و داڕمانی چەندین باڵەخانەو شوێنی گشتی و تەنانەت ماڵەكانیشیان گەنجانی غەززە لە هۆڵێكی وەرزشی لە ژێر زەمینیكداو لە ژێر داروپەردووی بیناكاندا سەرقاڵی وەرزشكردنن، ئەمەش وەك خۆشەویشتییان بۆ وەرزش.

محەمەد ئێلبێس كە گەنجێكی غەززەیە و خاوەنی هۆڵێكی وەرزشە دەڵێت، ئێمە گەلێكین كە ژیانمان خۆشدەوێت و وەرزشمان خۆشدەوێت.

دەشڵێت، دوای  ئەوەی ئاوارەبوون وئێستاش سەرەڕای نەبوونی خۆراكی پێویست و شوێنی حەوانەوە و زۆرێك لە پێویستییەكانی ژیان بەڵام گەنجانی غەززە بەكۆمەڵێك ئاوات و ئامانجەوە دێن بۆیاریكردن و وەرزش دەكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو