بەهۆی پێكنەهێنانی حكومەتی نوێی عیراق و هەڕەشەكانی ئەمریكاوە لەبارەی نەناردنی بڕی 500 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بۆعیراق، نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی عیراقدا ناجێگری بەخۆوە دەبینێت،ئەمەش كاریگەری راستەوخۆی لەسەر بازار دروستكردووە و خاوەن نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراویش پەیامێكی تایبەتیان بۆ هاووڵاتیان هەیە.