مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك: سەرەخۆشی لە کۆمەڵانی خەڵکی کەرکوک دەکەین

کوردستان 10:41 PM - 2026/04/26

پەیامی ماتەمینی و سەرەخۆشی مەکتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان 

ڕووداوە دڵتەزێن و کارەساتبارەکەی شەقامی دەروازەی شاری کەرکوک، لەناخەوە دڵگرانی کردین و  لەیەزدانی مەزن داواکارین کۆچکردووانی ڕووداوەکە بە بەهەشتی بەرین  شاد بکات و ئارامی بە کەسوکار و خانەوادەکانیان ببەخشێت .

بۆ بریندارەکانیش  هیوای هەر چی زووە چاکبوونەوەیان بۆ دەخوازین.

سەرەخۆشی لە کۆمەڵانی خەڵکی کەرکوک دەکەین.

نزامانە کەرکوک و کەرکوکییەکان بەدوور بن لەهەر ڕووداوێکی دڵتەزێن و هەموو تازێ بارییەک.

مەکتەبی سیاسی 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو