دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی دەستبەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان، بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان دەستبەسەرگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلە بی سەرەتایانە رەتدەكاتتەوە و تەئكیدیش لەوە دەكاتەوە لە حاڵەتی ئەنجامدانی سەرپێچی وەك هەمیشە سزادەدرێن، لەوبارەیەوەعەقید سامان عەلی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، بەگەلی كوردستانی راگەیاند، ئێمە لیژنەی ئەمنیمان هەیەو لیژنەكەش تا ئێستا هیچ بڕیارێكیان نەداوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و هیچ هەڵمەتێكیش نیە بۆ ئەو مەبەستە، بەڵام لە حاڵەتی ئەنجامدانی سەرپێچیدا وەك هەمیسە سزا دەدرێن.