سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی: دڵمان لای کەسوکاری قوربانییان و ئازیزانمانە لە کەرکوکی خۆشەویست

کوردستان 10:32 PM - 2026/04/26

رووداوەکەی ئەم ئێوارەیەی کەرکوک هەموومانی بە قووڵی نیگەران کرد، دڵمان لای کەسوکاری قوربانییان و ئازیزانمانە لە کەرکوکی خۆشەویست.

هەڤاڵانمان لە کەرکوک راسپاردووە لە خزمەتی کەسوکاری قوربانییاندا بن و ئەوەی پێویستیان بێت بۆیان بکەن و هاوکاریان بن. 

پرسە و هاوخەمی خۆمانیان پێ رادەگەیەنم و هاوبەشی خەمیانین، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین. 

لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردووەکان بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەکمان ببەخشێت. 

بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو