دوو سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل دژی ناتانیاهۆ یەكیان گرت

عیراق 11:31 AM - 2026/04/27

نەفتالی بێنێت و یایر لاپید، سەرۆكوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل رایدەگەیەنن،لە هەڵبژاردنەكانی ئەمساڵدا لەسەر لیستێكی هاوبەش خۆیان كاندید دەكەن، ئەمەش هەنگاوێكە كە ئامانج لێی لادانی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆك وەزیرانی ئێستای ئیسرائیلە.

بێنت دەڵێت: دوای 30 ساڵ مانەوەی ناتانیاهۆ لە كایەی سیاسییدا، كاتی گۆڕانكاریی ڕیشەیی هاتووە.

تەئكیدیش دەكاتەوە لەوەی،ئەركی ئەوانە ناتانیاهۆ لە دەسەڵات دوور بخەنەوە و مێژوویەكی نوێ بۆ ئیسرائیل بنووسنەوە، هەر بۆیە هەوڵدەدەن لاپەڕەیەكی نوێ لە مێژووی وڵاتەكەدا هەڵدەنەوە.

نەفتالی بێنێت ئاماژەی بەوە شكرد ،لە رووداوەكانی 7ی ئۆكتۆبەردا نەك تەنها حكومەت، بەڵكو تەواوی دەوڵەتی ئیسرائیل رووخا، لەو ساتەدا ئەوەی وڵاتەكەی پاراست تەنها گەل و خەڵكی ئیسرائیل بوون، نەك دامەزراوەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتەكەی ناتانیاهۆ.

بنیامین ناتانیاهۆ و هاوسەرەكەی چەندین دۆسیەی یاساییان لەسەرە لە دادگاكان و رەخنەی ئەوەیان لێدەگیرێت كە دەسەڵات بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی خۆیان بەكاردەهێنن. نەیارانی ناتانیاهۆ ئاماژە بەوە دەكەن كە سەردەمی حوكمڕانییەكەی چەندین جەنگ، پشێوی و بارگرانیی بۆ سەر ئیسرائیل هێناوە و مەترسیی لەسەر ئاییندەی وڵاتەكە دروست كردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو