وەزیری ناوخۆی روسیا گەیشتە پیۆنگ یانگ

عیراق 11:20 AM - 2026/04/21

ڤلادیمێر كۆلۆكۆلتسێڤ وەزیری ناوخۆی روسیا بەسەردانێك گەیشتە پیۆنگیانگ-ی پایتەختی كۆریای باكوور.

بەپێی راگەیەندراوێك كە لەگەڵ وێنەكاندا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی روسیا بڵاوكراوەتەوە، وەزیری ناوخۆ لەگەڵ پانگ تو سۆپ وەزیری ئاسایشی گشتی كۆریای باكوور كۆدەبێتەوە و تاوتوێی "هاریكاری لە بواری جێبەجێكردنی یاسا" لەنێوان هەردوو وڵاتدا دەكات.

پەیوەندییەكانی نێوان مۆسكۆ و پیۆنگیانگ لە ساڵانی رابردوودا بە شێوەیەكی بەرچاو گەشەیان كردووە و لە بەرزترین ئاستی خۆیاندایە، كە بە "هاوپەیمانییەكی ستراتیژیی قووڵ" وەسف دەكرێت.

روسیا و كۆریای باكوور دوو وڵاتی هاوپەیمانی خاوەن چەكی ئەتۆمین، خاڵی هاوبەش و سەرەكی هەردوو وڵات نەیارییانە لەگەڵ ئیدارەی ئەمریكا، هەردوو وڵات بەتایبەت لەڕووی تەكنەلۆژیای سەربازییەوە هەماهەنگ و هاوكاری یەكترن، لەجەنگی ئۆكرانیا، پیۆنگیان بەناردنی سەرباز و كەرەستەی سەربازی پشتیوانی لە هەوڵەكانی مۆسكۆ دەكات و ژمارەیەكی زۆر لەهێزەكانی كۆریای باكور لەو جەنگەدا كوژراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو