وتەبێژی كۆشكی سپی:ئەمریكا نزیكە لە ئیمزاكردنی رێكەوتنێكی زۆرباش لەگەڵ ئێران سەبارەت بە ئەگەرەكانی رێككەوتنی ئەمریكا لەگەڵ ئێران وكۆتایهێنان بەجەنگ و ناسەقامگیری لە ناوچەكەدا،كارۆلین لێڤیت، وتەبێژی كۆشكی سپی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی فۆكس نیوز ئاشكرای كرد، ئەمریكا لە هەموو كاتێك زیاتر نزیكە لە ئەنجامدانی ڕێككەوتنێكی باش لەگەڵ ئێران.
وتیشی، ئەم ڕێككەوتنە بەتەواوی جیاواز دەبێت لەو ڕێككەوتنەی كە باراك ئۆباما، سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا لەگەڵ ئێراندا ئەنجامیدابوو وە بە ڕێككەوتنێكی خراپ وەسفی كرد.
وتەبێژەكەی كۆشكی سپی ئەم بەرەوپێشچوونەی بۆ توانا لێهاتووەكانی دۆناڵد ترەمپ و شێوازی دانوستانەكانی گەڕاندەوە و ووتیشی، سەركەوتنی ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازییانەی ئەمریكا دژی ئێران دەستیپێكردووە، هۆكارێكی سەرەكی بووە بۆ ئەوەی ئێران لە ڕێككەوتن نزیك بێتەوە.
سەبارەت بە بژاردەكانی تری بەردەستی دۆناڵد ترتەمپ لەئەگەری شكستهێنانی دیبلۆماسیەت،لێڤیت هۆشداریی دا كە ئەگەر لەگەڵ ئێران نەگەنە ڕێككەوتن، ئەوا پرۆسەكە لەوێدا ناوەستێت وتەئكیدی لەوەشكردەوە، كە سەرۆكی ئەمریكا هێشتا كۆمەڵێك بژاردەی دیكەی لەبەردەستدایە كە ئامادەیە بەرامبەر بە ئێران بەكاریان بهێنێت ئەگەر دیپلۆماسییەت ئەنجامی نەبوو.