فەڕەنسا و بەریتانیا هێزێك بۆ پاراستنی دەریاوانی لە گەرووی هوورمز پێكدەهێنن

عیراق 12:05 PM - 2026/04/18

 ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا و كییەر ستارمەر سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، رێككەوتنی وڵاتەكانیان بۆ پێكهێنانی هێزێكی فرەنەتەوە راگەیاند، كە ئەركەكەی پاسەوانیی كەشتییە بازرگانییەكان دەبێت لە ناوچەی كەنداو.

ماكرۆن و ستارمەر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانییدا لە كۆشكی ئێلیزێ لە پاریس رایانگەیاند، وڵاتەكانیان رێبەرایەتی هێزێكی فرەنەتەوە دەكەن. ئامانجی ئەم هێزە دەستەبەركردنی ئازادیی دەریاوانییە لە گەرووی هوورمز.

بەرپرسانی هەردوو وڵات تەئكیدیان كردەوە، ئەم هێزە بە تەواوەتی بەرگریی دەبێت، بڵاوكردنەوەی هێزەكەش بەستراوەتەوە بە دەستەبەربوونی ئاشتی هەمیشەیی لە ناوچەكەدا.

لای خۆشییەوە ئیمانوێل ماكرۆن وتی، ئەم هێزە بێلایەن دەبێت و ئەركی سەرەكیشی پاسەوانی و پاراستنی ئەو كەشتییە بازرگانییانە دەبێت كە لە كەنداو هاتووچۆ دەكەن. راشیگەیاند، ئەو پلانەی پێشتر لەگەڵ بەریتانیا داڕێژرابوو، ئێستا بەهێزتر و خێراتری دەكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو