ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە: دوو ساڵ پێویستە بۆ ئاساییبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت فاتیح بیرۆڵ، لێپرسراوی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە دەڵێت، قەرەبووكردنەوەی ئەو وزەیەی كە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی شەڕەوە لەدەستچووە، نزیكەی 2 ساڵی پێدەچێت.
لێپرسراوی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە وتی: قەرەبووكردنەوەی كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە وڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكی تر جیاواز دەبێت.
بۆ نموونە، لە عێراق ماوەیەكی زۆر زیاتری پێدەچێت وەك لە سعودیە. بیرۆڵ ئاماژەی بەوەشكرد، بازاڕ بە كەم سەیری ئەنجامەكانی داخستنی گەرووی هورمزی كردووە و بە كرانەوەی گەرووی هورمز، بەرهەمهێنانی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو زیاد دەكات، بەڵام گەیشتن بە توانای پێش جەنگ، هێشتا كاتی دەوێ.