فرێدریك مێرتز، راوێژكاری ئەڵمانیا رایگەیاند، بە هاوكاری ئەمریكا، وڵاتەكەی ئامادەیە ببێتە بەشێك لە تیمێكی ئەوروپی بۆ پاراستنی كەشتییەكانی گەرووی هورمز.
راوێژكاری ئەڵمانیا رۆژی هەینی دوای كۆبوونەوەیەك لە پاریس سەبارەت بە دۆخی گەرووی هورمز، ئاماژەی بەوە كرد، ئەڵمانیا دەتوانێت لە رێگەی تواناكانی "پاككردنەوەی مین و هەواڵگری دەریاییەوە بەشداری لەو تیمە سەربازییەدا بكات. كۆبوونەوەكە لەلایەن سەركردەكانی فەرەنسا و بەریتانیاوە رێكخرابوو، تیایدا پێشوازییان لە راگەیاندراوەكەی ئێرانو ئەمریكا كرد سەبارەت بە كرانەوەی گەرووی هورمز، بەڵام لە هەمان كاتدا جەختیان كردەوە كە دەبێت ئازادیی دەریایی لەو رێڕەوە گرنگەی نەوتدا بە شێوەیەكی هەمیشەیی بگەڕێتەوە.