گەورەترین كەشتی فڕۆكە هەڵگری ئەمریكا گەڕایەوە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

عیراق 11:07 AM - 2026/04/18

كەشتی فڕۆكەهەڵگری (یو ئێس ئێس جێراڵد فۆرد)، كە بە گەورەترین كەشتی فڕۆكەهەڵگری ئەمریكا لە جیهاندا دادەنرێت، دوای تەواوبوونی كارەكانی چاكردنەوەی، جارێكی تر گەڕایەوە ئاوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

دوو لێپرسراوی سەربازی لە وەزارەتی جەنگی ئەمریكا قسەیان بۆ ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس كردووە و دەڵێن، كەشتی فڕۆكەهەڵگری (یو ئێس ئێس جێراڵد فۆرد) كە پێشتر لە دەریای ناوەڕاست بوو، نۆكەندی سوێسی تێپەڕاندووە و ئێستا لەگەڵ هەردوو كەشتی جەنگی (یو ئێس ئێس ماهان) و (یو ئێس ئێس وینستن چەرچڵ) لە دەریای سووردا جێگیر بووە.

گەڕانەوەی فڕۆكەهەڵگری (جێراڵد فۆرد) بۆ دەریای سوور دوای ئەوە دێت، زیاتر لە مانگێك لە دەریای ناوەڕاست مابووەوە بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێك لە شوێنی جلشۆرینی ناو كەشتییەكە، كە ناچاری كردن بۆ چاككردنەوە و نۆژەنكردنەوە ناوچەكە جێبهێڵێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو