كەشناسی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

کوردستان 12:43 PM - 2026/04/18

 بە پێی پێشبینیەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە و بارانبارین دەستپێدەكاتەوە. كەشناسی عیراقیش دەڵێت ، بارانبارینەكە چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت.

بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی كەشی بۆ ئەمڕۆ بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەی بەوەكردووە، ئاسمان  بە گشتی هەوری تەواو دەبێت‌و باران بارین بە لاوازی لە ناوچەكانی رۆژئاوای هەرێم دەست پێدەكات و دوای نیوەڕۆ و ئێوارە بارانی مامناوەند لە زۆربەی شوێنەكان دەبارێت ،كە هەندێك باران بارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت.

هەروەها پێشبینی تاوە بارانی بەهاری و گەواڵە باران و تەرزە باران لە زۆر ناوچە دەكرێت .بە پێی پێشبینیەكان ، پلەكانی گەرما دوو بۆ چوارپلە نزمدەبنەوە .


هاوكات دەستەی كەشناسی عیراقیش  ڕایدەگەیەنێت لە دوای پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە كەشی ناسەقامگیر روو لە وڵات دەكات و ئەگەری بارانبارین تەواوی ناوچەكانی وڵات دەگرێتەوە.

رۆژی دووشەممەش ئاسمان بە هەوری دەمێنێتەوە و ئەگەری بارانبارین بەردەوام دەبێت، بەتایبەتی لە هەرێمی كوردستان كە هەورەبروسكە و زیادبوونی خێرایی بای لەگەڵدا دەبێت.

بۆ رۆژی سێشەممەش پێشبینی دەكرێت كەشوهەوا بە باراناوی بمێنێتەوە و هەندێكجار هەورەبروسكە تۆمار دەكرێت.




بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو