لە وەڵامی هەڕەشەی گەڕانەوەی ئێران بۆ چاخی بەردین كە دۆناڵ ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە وتارێكیدا باسی كرد ، عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پرسیار لە سەرۆكی ئەمریكا دەكات و دەڵێت، ئێوە دڵنیان دەتانەوێت میلی سەعاتەكان بگەڕێننەوە بۆ دواوە؟؟؟ چونكە لەو سەردەمەدا هیچ نەوت و غازێك لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەبوو.
عەباس عراقچی لە پلاتفۆڕمی ئێكس نووسیویەتی، یەك جیاوازی سەرنجڕاكێش لەنێوان ئێستا و چاخی بەردین هەیە، ئەویش ئەوەیە ئەوكات نەوت و غاز لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرنەدەهێنرا ، دەشڵێت، ئایا سەرۆكی ئەمریكا و ئەو ئەمریكییانەی گەیاندوویانە بەو پۆستە، دڵنیان دەیانەوێت میلی سەعاتەكان بگەڕێننەوە بۆ دواوە؟
ئەم قسانەی عراقچی ئاماژەیە بۆ ئەوەی، لەئەگەری گەڕانەوەی ئێران بۆ چاخی بەردین، ئەوا هیچ نەوتێك لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرهەم نایەت و تەواوی ناوچەكە دەگەڕێننەوە بۆ ئەو سەردەمە.
ئەمەش لە كاتێكدایە بەرەبەیانی رۆژی پێنج شەممە ترەمپ هۆشداری توندی دابووە ئێران و رایگەیاندبوو، دوو بۆ سێ هەفتەی داهاتوو، زۆر بە خراپی لە ئێران دەدەن و دەیانگەڕێننەوە بۆ سەردەمی چاخی بەردین