دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەی زیاتر لە ئێران دەكات و دەڵێت، ئەو بەشانەی ژێرخانی ئێران وێران دەكەین، كە هێشتا هێرشیان نەكراوەتەسەر، دەشڵێت، ئامانجی داهاتووی سوپای ئەمریكا ، پردەكان و وێستگەكانی كارەبای ئێران دەبن.
ترەمپ لە ترووس سۆشیاڵ نووسی سوپاكەمان، كە بە جیاوازییەكی زۆر گەورەترین و بەهێزترین سوپای جیهانە، هێشتا تەنانەت دەستی نەكردووە بە وێرانكردنی ئەوەی لە ئێران ماوەتەوە ، سەرۆكی ئەمریكا بە راشكاوی ئامانجە داهاتووەكانی سوپای وڵاتەكەی دیاریكردووە و نوسیویەتی، پردەكان ئامانجی داهاتوون، دواتر وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا، ئەم هەڕەشەیە لە كاتێكدایە كە ترەمپ پێشتریش مۆڵەتی بۆ تاران درێژكردبووەوە بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز، ئەگەرنا وێستگەكانی وزە وێران دەكات.
دۆناڵد ترەمپ لە كۆتایی پەیامەكەیدا رووی دەمی كردووەتە، سەركردە نوێیەكانی تاران و دەڵێت سەركردایەتیی نوێ دەزانن چی دەبێت بكرێت و دەبێت بە خێرایش بكرێت.
بەرەبەیانی رۆژی پێنج شەممە ترەمپ لە وتارێكدا قسەی نوێی دەربارەی شەڕەكە كردووە و رایگەیاندووە، ئامانجە ستراتیژییەكانیان بەرەو تەواوبوون دەچن و پلانی وایە لە سێ هەفتەی داهاتوودا هەموو شتێك كۆتایی پێ بهێنێت، چونكە واشنتۆن لەم جەنگەدا سەركەوتنی بەدەستهێناوە