لەسەروبەندی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریكاو ئیسرائیل، زۆربەی میدیاو ڕاگەیاندنەكان بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ هەستیاریی دۆخەكە دەكەن، تەنها میدیایەكی ئاڕاستەكراو نەبێت، كە كار بۆ تێكدانی ئارامیی هەرێمی كوردستان و جیاكاری لەنێوان شارەكان دەكات.
ئەو میدیایە رۆژانە بەهەواڵی ناڕاست و روخێنەر ترس لەنێو هاووڵاتیان بڵاودەكاتەوەو بەمەش نەك خزمەت بەهەرێمی كوردستان ناكات، بەڵكو وەك چاوساغێكی دوژمن لەئاست هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان ڕەفتار دەكات.