بارانی بەخوڕ ئەگەرچی رەحمەت و فراوانی و ئاوەدانی بەدوای خۆیدا دێنێت زۆرجاریش دەبێتەهۆی دروست بوونی رووداوی سروشتی و كارەساتی نەخوازراو لەبەشی پشتەوەی ناوچەی پیشەسازی سلێمانی ئەو ڕێگایەی پێی دەوترێت نێوان گەراجی حیجزەكەو بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆ، بەهۆی فشاری زۆری باران بارینی چەند شەو و ڕۆژی ڕابردوو، ڕێگاكە بەشێوەیەكی بەرفراوان رۆچووەو ئێستا بەهیچ شێوەیەك بۆ هاتووچۆی شۆفێران گونجاو نیە.