جەنگ جگە لەماڵوێرانی و زیانی گیانی، زیانێكی زۆریش بەبازاڕی ئابووری و بازرگانی دەگەیەنێت، كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان هەیە.
بەهۆی جەنگی ئێران لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریكا، نرخی كاڵاو خۆراك و پێداویستییەكان بە گشتیی لە جیهان و هەرێمی كوردستانیش بەرزبوونەتەوە.
بەشێك لەكاڵاو پێداویستییەكان 5% بۆ 10% چووەتە سەر نرخەكەیان، سەرۆكی یەكێتی هاوردەو ناردنكاران باس لەهۆكارەكان دەكات و دەڵێت لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی دۆخەكە نرخەكان ئاسایی دەبنەوە.