بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی بابلی ـ ئاشووری (ئەکیتۆ)، پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کلدانی، ئاشووری و سریانی لە کوردستان و عێراق و جیهان بە گشتیی دەکەم، هیوادارم ئاشتی و سەقامگیری باڵ بکێشێت بەسەر جیهاندا و دنیای مرۆڤایەتی، دوور بێت لە جەنگ و ماڵ وێرانی.
لەم بۆنەیەدا، جەخت لە فەرهەنگی پێکەوەژیانی نێوان گشت پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییە جیاوازەکان دەکەینەوە، کە بە درێژایی مێژوو لە ناوچەکەماندا ڕەنگیداوەتەوە و سیمایەکی جوانی بەخشیوە بە کوردستان، لەم سۆنگەیەوە گرنگە ئاشتی سیاسیی و کۆمەڵایەتی لە چوارچێوەی یەکڕیزیی و یەک هەڵوێستی، بکەین بە دروشمی گەیشتن بە مافەکانی گەل و نیشتیمان، لەپێناو دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هاووڵاتیان.
دووبارە جەژنتان پیرۆز بێت، ئومێدەوارم لە کەشێکی ئارام و ئاسوودە ئەم جەژنە بەسەر ببەن و ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٦/٤/١