نزار ئامێدی : سەركەوتنی مێژوویی هەڵبژاردەی عیراق بۆ جامی جیهانی دەستكەوتێكی گەورەیە

کوردستان 10:38 AM - 2026/04/01

بەبۆنەی سەركەوتنی مێژوویی هەڵبژاردەی عیراق بۆ جامی جیهانی، نزار ئامێدی، لێپرسراوی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی وەرزشكاران كرد و ڕایگەیاند ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی گەلی عیراق و بە تایبەت وەرزشكاران دەكەم. 

لێپرسراوی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد وتیشی : ئەم دەستكەوتە گەورەیە گوزارشت لە ئیرادە و توانای بەهێزی گەنجەكانمان دەكات و هیوادارم یاریزانەكانمان لە یارییەكانی جامی جیهانیشدا بە هەمان ئاستەوە بتوانن ئاڵای عیراق بە شەكاوەیی بهێڵنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو