هێرشە درۆنییەكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان بەردەوامن و بەیانی ئەمڕۆ ئاگرێكی گەورە لەكارگەیەك لەسنووری هەولێر كەوتەوەو دووكەڵێكی چڕ ئاسمانی ناوچەكەی داپۆشیوە، ئەوەش دوای ئەوەی لەلایەن درۆنەكانەوە بەئامانج گیرا.
بەپێی بەدواداچوونەكانی گەلی كوردستان،بەیانی ئەمڕۆ سەعات حەوت و 30 دەقیقە، لەسەر ڕێگای سەرەكی هەولێر - خەبات، ئاگر لە كارگەیەك كەوتەوە، بەپێی ئەوەی لەگرتە ڤیدیۆیەكانیش دەبینرێت ئاگرەكە یەكجار گەورەیە دووكەڵێكی چڕی ڕەش ئاسمانی ناوچەكەی داپۆشیوە.
بەپێی وتەی شاهیدحاڵان ، ئەو شوێنە كارگەیەكی دروستكردنی رۆنی ئۆتۆمبێلە و لەلایەن درۆنەكانەوە سێ جار بۆردوومان كراوە، ئەوەش بووەتە هۆی تەقینەوە و دروستبوونی ئاگرێكی گەورە لەناو كارگەكەدا، تائێستاش تیمەكانی بەرگریی شارستانی هیچ زانیارییەكی رەسمییان لەبارەی قەبارەی زیانە گیانییەكان و هۆكاری وردی رووداوەكە نەخستووەتەڕوو.
ئەمەش لەكاتێكدایە لە 28ی شوباتەوە كە هێرشە لەناكاوەكەی ئەمریكاو ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێكردووەو تاران وەڵامی هێرشەكانی داوەتەوەو هەرێمی كوردستان و عیراقیش بەدوور نەبوون لەو ئاڵۆزیانە، هەرچەندە بەردەوام بێلایەنی خۆیان پاراستووە بەڵام لەلایەن ئەمریكاو ئێرانەوە كراونەتە ئامانج و هەر دوێنێ شەو نزیكەی 10 درۆن ئاراستەی هەولێری پایتەخت كراون، خوای گەورە سەرجەم شارەكانی كوردستان و گەلی كورد بپارێزێت.