قوباد تاڵەبانی: یاریزانان لە ناو دڵەڕاوکێدا شادییان بۆ خەڵک گەڕاندەوە

کوردستان 10:24 AM - 2026/04/01


قوباد تاڵەبانی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی عیراق دەکات بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی عیراق بۆ مۆندیالی 2026.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگی یاریزانان کردووە و ڕایگەیاندووە: "دەستخۆشی لە یاریزانانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عیراق دەکەم کە لەم دۆخە ناخۆشە پڕ لە نیگەرانی و دڵەڕاوکێیەی خەڵکی عیراقەوە، توانییان بەم سەرکەوتنە دڵی خەڵکی عیراق خۆش بکەن."

قوباد تاڵەبانی وێڕای دەستخۆشی لە ستافی هەڵبژاردەکە، ئەم سەرکەوتنە وەرزشییەی وەک مژدەیەکی گەورە بۆ گەلی عیراق وەسف کرد کە لە کاتێکی هەستیاردا توانی شادی بگەڕێنێتەوە بۆ ناو ماڵەکان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو