بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی گەلی عیراق و وەرزشوانان دەکات بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانیی عیراق بۆ جامی جیهانی 2026.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە: "لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە گەلی عیراق بە تایبەت وەرزشوانان و دۆستانی تۆپی پێ دەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عیراق بۆ جامی جیهانی."
بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە متمانەی خۆی بە توانای یاریزانانی عیراق کردەوە و رایگەیاند: "ئێمە باوەڕمان بە توانای هەڵبژاردەی عیراق هەیە کە لەم ڕووداوە وەرزشییە جیهانییەدا سەرکەوتنی گەورەتر تۆماربکەن و شانازییەکی دیکە بەدەستبهێنن."