بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كەشی ئەمڕۆ، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ دابارینی نمە باران لەناوچە جیاجیاكاندا، لەكاتەكانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری تاوە باران و هەورەبروسكە لەناوچەكانی سنووری پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و كەركوك وە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەكرێت، كەشناسی دەڵێت، لەم جۆرە كەشەدا ئەگەری تەرزە بارین دەكرێت .
دەشڵێت، بۆ كاتەكانی ئێوارە كەش بەگشتی سەقامگیر دەبێتەوە ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت.
بەپێی وتەی شارەزایانی كەشناسیش، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی كوردستان نیمچەهەور دەبێت و لە ئەنجامی بەردەوامی ناجێگیریی لاواز لە بەرگەهەوای ناوچەكەدا، لە ناوچەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، دهۆك، هەولێر، ئیدارەی سۆران و راپەرین ئەگەری دروستبوونی كەڵەكەهەور، چالاكبوونی هەورە بروسكە و تاوەبارانی مامناوەند دەبێت.
شارەزایانی كەشناسی دەڵێن، بە گشتی ئەمڕۆ، لە هەموو شوێنەكان باران نابارێت، لە ناوچەكانی سنووری پارێزگای كەركوك، ئیدارەی گەرمیان، سەنتەری پارێزگای هەولێر كەشوهەوا جێگیردەبێت.