ئوستراڵیا بۆ ترەمپ :ئامانجەكانی شەڕ لە دژی ئێرانمان بۆ روونبكەرەوە

عیراق 03:47 PM - 2026/03/30

 ئوستراڵیا دەیەوێت روونكردنەوەی زیاتر لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا وەربگرێت ،سەبارەت بە ئامانجەكانی شەڕی دژی ئێران، دەشڵێت ، نرخی بەنزینو سوتەمەنی بۆ نیوە كەمدەكەنەوە.

ئەنتۆنی ئەلبانیز سەرۆك وەزیرانی ئوستراڵیا، كاتێك پرسیاری لێكرا سەبارەت بە بۆچونی ئەو پەیوەست بە دۆناڵد ترەمپ و چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ شەڕی ئێراندا رایگەیاند،دەیەوێت روونكردنەوەیەكی زیاتر لەسەر ئامانجەكانی شەڕەكە ببینێت و دۆخەكە ئارام بێتەوە.هاوكات سەرۆك وەزیرانی ئستراڵیا هەواڵێكی خۆشی دا بە هاووڵاتیان و شۆفێرانی وڵاتەكەی و رایگەیاند، بەهۆی ئەودۆخەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی تێكەوتووە، باج لەسەر سووتەمەنی بۆ نیوە كەمدەكەنەوە ئەمەش  بەنزین بۆ شۆفێران و هاوڵاتیان كەمدەكاتەوە.

شەڕی ئەمریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاوبوەتەوە و هەزاران كەس كوژراون و گەورەترین پەككەوتنی دابینكردنی وزەشی لێكەوتەوە ، ئەمەش  كاریگەری لەسەر ئابوری جیهانی دروستكردوە.ئوستراڵیا لەسەر داوای خۆی فڕۆكەی بۆ یارمەتیدانی بەرگریكردن لە ئیمارات دابینكرد، بەڵام رەتیكردەوە كەشتی جەنگی بۆ یارمەتیدانی كردنەوەی گەرووی هورمز بنێرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو