هەناردەی گۆشتی بەڕازیلی بۆ عیراق بەردەوامە

عیراق 02:53 PM - 2026/03/30

سەرەڕای ئاستەنگەكانی جەنگی ئەمریكا، ئیسرائیل و ئێران، بازاڕەكانی عیراق بەردەوامن لە وەرگرتنی گۆشتی بەڕازیلی و قەبارەی هەناردەش بەڕێژەی لەسەدا 39 زیادیكردووە، ئەمەش پیشانیدەدات عیراق یەكێكە لە بازاڕە سەرەكییەكانی گۆشتی بەڕازیلی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

هەناردەكاران رێگەی جێگرەوە دەگرنەبەر، بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، گۆشتەكە لەڕێگەی دەریای سوور، نۆكەندی سوێس و دواتر دەریای ناوەڕاست ئینجا توركیا، لەوێوە بەرێگەی وشكانی توركیاوە دەگاتە عیراق بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیی بازاڕەكان، بەوتەی هەناردەكاران، بەكارهێنانی رێگە جێگرەوەكان كات و تێچووی گواستنەوەی زیاتری دەوێت، ئەم گۆڕانكارییە بەهۆی زیادبوونی نرخی سووتەمەنی، كرێی كۆگا و گواستنەوە، هەروەها ئەو مەترسییانەیەی بەهۆی ململانێ سەربازییەكانەوە لەسەر رێڕەوە ئاوییەكان دروستبوون.

بەپێی پێشبینییەكانی سەرۆكی كۆمەڵەی هەناردەكارانی پەلەوەریش، لە مانگی ئازاری 2026-دا، ئاستی هەناردەی گۆشت لە بەڕازیلەوە بۆ عیراق 476 هەزار  تۆن تێدەپەڕێنێت، كە بە بەراورد بەئاستی هەناردەی هەمان مانگ لە ساڵی 2025 بەرزبوونەوەی بەرچاو نیشان دەدات.



بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو