لەبارەی ئەگەرەكانی ئەنجامدانی هێرشی زەمینی لەلایەن ئەمریكاوە بۆسەر كۆماری ئیسلامی ئێران، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند،لە ئەگەری ئەنجامدانی هەرهێرشێكی زەمینی بۆسەرمان لەلایەن ئەمریكاوە بەتوندی وەڵامی ئەو هێرشە دەدەینەوە.
هاوكات ئاماژەی بەوەشدا،جگەلەوە بۆ وەڵامدانەوەی هەر سیناریۆیەكی تریش ئامادەین.
بەقایی تەئكیدی لەوەشكردەوە، كۆماری ئیسلامی ئێران بەهەموو هێزییەوە بەرگری لەخۆی و خاكەكەی دەكات و ئامادەیە بۆ رووبەرووبوونەویە دوژمن و بەرپەرچدانەوەیان.
ئەم هەڕەشانەی ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەكاتێكدایە پێشتر ئەمریكا یەكێك لەو بژاردانەی كە باسی لێوەدەكرد جوڵاندنی هێزی مارێنزی ئەمریكا بوو بەئاراستەی ناوخاكی ئێران و ئەنجامدانی چەند ئۆپەراسیۆنێك.