بەهۆی دۆخی ناوچەكە و شەڕی ئێرانەوە لە هەرێمی كوردستان بڕیاردرا خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگاكان بە شێوەی ئۆنڵاین بێت ، لەوبارەیەوە عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە گەلی كوردستان راگەیاند،لە ئەمڕۆوە دەست بەپرۆسەی خوێندنی ئەلكترۆنی دەكرێت و ئاسانكاریی تەواویش بۆ خوێندكاران دەكرێت ،دەشڵێت، تاقیكردنەوەكان دوادەخرێن و خوێندكاران ناگەڕێنەوە بۆ ناو كەمپەكانی زانكۆ و بەشەناوخۆییەكانیش چۆڵكراون.