مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی لە حزبی شیوعی عیراق دەکات

کوردستان 09:06 PM - 2026/03/30

بەرێزان   ئەندامانی  مەكتەبی سیاسی  حزبی  شیوعی  عێراق 

لەیادی دامەزراندنی   حزبە تێكۆشەرەكەتاندا گەرمترین پیرۆزبایی  ئاراستەی  بەرێزتان و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین.
   
حزبی شیوعی  عێراق  لە خەباتی  سیاسی و پێشمەرگانەدا دژ بە رژێمی دكتاتۆری  شانبەشانی  هێز و لایەنە سیاسیەكانی تری عێراق و كوردستان ، مێژوویەكی  پڕ لەسەروەری و قوربانیدانی  هەیە كە بۆ  ئەمرۆش  هەموان پێویستمان  بەو هاوهەڵوێستی و پێكەوەییە هەیە بۆ خۆ بە دوورگرتن لە پریشكی ئەو شەڕەی  ناوچەكەی گرتۆتەوە.

دووبارە  یادی  91 ساڵەی  دامەزراندنی  حزبە  تێكۆشەرەكەتان  پیرۆز بێت و هیوای سەركەوتنتان  بۆ دەخوازین.


مەكتەبی سیاسی 
 یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو