شەوی رابردوو بەهۆی بارانبارینی بەخووڕ لەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لافاو دروستبوو و ئاستەنگی هاتووچۆی بۆ هاووڵاتیانی سنوورەكە دروستكرد، بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری گەلی كوردستان ئاووچووەتە ماڵی ژمارەیەك هاووڵاتیەوە.
پێشبینیەكانی كەشناسی ئاماژە بەوە دەكەن ئەمڕۆ و سبەینێش هەرێمی كوردستان لەژێر كاریگەری شەپۆلی چڕی بارانباریندا دەبێت، ئەمساڵ زۆرترین بڕی بارانبارین لەسنووری پارێزگای سلێمانی باریووە و كەمترین بڕیش لەسنووری پارێزگای هەولێر.