پەرلەمانی ئیسرائیل (كنێست) بودجەی ساڵی 2026ی پەسەند كرد، كە زیادكردنی زۆری خەرجییەكانی تەرخانكراو بۆ بەرگری لەخۆدەگرێت.
پەرلەمانی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە،لە چوارچێوەی نوێكردنەوەی بودجە، و بە لەبەرچاوگرتنی ئۆپراسیۆنی نەڕەی شێر،ئەندامانی كنێست بە 62 دەنگی بەڵێ و 55 دەنگی نەخێر ، نزیكەی 10 ملیار دۆلار بۆ بودجەی وەزارەتی بەرگری زیادكرا، بەمەش بودجەی ئەو وەزارەتە گەیشتە 47ملیار دۆلار ،كۆی خەرجییە پێشنیار كراوەكانیش بۆ ساڵی 2026 بە نزیكەی 270 ملیار دۆلارە.
رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل ئەو بودجەیەی كە كنێست پەسەندی كردووە، بە گەورەترین بودجە لە مێژووی ئیسرائیل وەسف كردووە.
بێزالیل سمۆتریچ وەزیری دارایی ئیسرائیلیش رایگەیاندووە، بودجەی نوێ تەرخانكردنی سەرچاوەی بەرفراوان و تۆماركردنی خەرجییەكان دەبێت بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی سیستەمی ئەمنی