لە خەلیفان لەسنووری پارێزگای هەولێر، زیاتر لە 500 بۆ 600 هاووڵاتی سنوورەكە لەسەر بەكارهێنانی بەڵگەنامەكانیان وەك كارتی نیشتیمانی و زانیاری بۆ كڕینی سیمكارت بەبێ ئاگاداری خۆیان ڕویداوە ئێستا لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و ناوەڕاست و باشووری عیراق بڕیاری دەستگیركردنیان هەیە.
ئەو هاووڵاتیانە قسەیان بۆ گەلی كوردستان كردووە دەڵێن كاتێك سیمكارتیان كڕیووە، بەڵگە نامەكانیان بردراوە و سەدان دانەی تری لەبەر گیراوەتەوە و سیمكارتی پێوەرگیراوە و لەبازاڕدا فرۆشراوە، دواتر ئالێرەوە كێشەكە دەستیپێكردووە ئەو سیمكارتانە دیارە تاوانیان پێوە ئەنجامدراوە و بڕیاری دەستگیركردن بۆ ئەو كەسانە دەرچووە كەسیمكارتەكەیان بەناوەوەیە، یەكێك لەو كەسانەی قسەی بۆ گەلی كوردستان كردووە دەڵێت بەتەنها خۆم 5 بڕیاری دەستگیركردنم هەیە.