لە ئەمریكا بە ملیۆنان كەس لە دژی ترەمپ رژانە سەر شەقامەكان

عیراق 04:08 PM - 2026/03/29

ئەمریكا  شەپۆلێكی بەرفراوانی ناڕەزایەتییەكانی بەخۆیەوە بینی و بە ملیۆنان خۆپیشاندەر بەشدارییان لە زیاتر لە سێ هەزار و 300 كۆبونەوەی نارەزایەتی  لە سەرانسەری هەر پەنجا ویلایەتەكەدا كرد، لەژێر دروشمی بێ پاشا.

پاڵنەرەكانی بەشداربووان جیاواز بوون، هەندێكیان بۆ بەرگریكردن لە بنەما دیموكراسیەكان هاتبوون، هەندێكی تریش سیاسەتەكانی ترەمپیان بەگشتی رەتكردەوە، لەوانە ڕێوشوێنەكانی كۆچبەری و شەڕی بەردەوام لەگەڵ ئێران.

خۆپیشاندەران تابلۆیەكیان هەڵگرتبوو كە دروشمی ئێمە خەبات بۆ دیموكراسی دەكەینی لەسەر بووە,
نارەزایەتییەكان  شارە گەورەو بچووكەكانی  گرتبووەوە ،لە ئەلاسكا تا مار ئا لاگۆ. لەواشنتۆنی پایتەختیش خۆپیشاندەران بەسەر پردەكاندا و بەناو پاركەكانی نزیك كۆشكی سپیدا رێپێوانیان كرد. خۆپیشاندانی هاوشێوە لە 15 وڵاتی جیهاندا ئەنجامدرا، لەوانە رۆما، پاریس، مەدرید، ئەمستردام، سیدنی و تۆكیۆ، كە ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا.

لەناڕەزایەتییەكاندا تیشك خرایە سەر كۆمەڵێك بابەتی ئابووری و سەربازی، لەوانە بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی و خۆراك، سنوورداركردنی گەشت و كاریگەرییەكانی شەڕ لەگەڵ ئێران كە بووە هۆی كوژران و برینداربوونی ئەمریكییەكان.
خۆپیشاندەران ڕەتكردنەوەی خۆیان لە گۆڕینی سیستەمی هەڵبژاردنی ناوخۆیی و بە ئامانجگرتنی كرێكارانی كۆچبەر لە كۆمەڵگا لەلایەن دەزگاكانی كۆچبەرییەوە دەربڕی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو