قوباد تاڵەبانی، لێپرسراویی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، سەردانی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی كرد و بە ئامادەبوونی عیماد ئەحمەد، لێپرسراویی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری و لەتیف نێروەیی، لێپرسراویی بۆردی راگەیاندن، لەگەڵ بەرپرسانی دەزگاكانی راگەیاندن و ئەندامانی مەكتەبی راگەیاندن كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا ، قوباد تاڵەبانی سوپاس و دەستخۆشی لە راگەیاندكاران و ئەندامانی مەكتەبی راگەیاندن كرد لەپای هەوڵ و ماندووبوونیان بۆ گەیاندنی پەیام و سیاسەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و داواشی لێ كردن بەپێی گۆڕانكارییەكانی سەردەم، راگەیاندنی یەكێتی نوێ بكەنەوە و لەمبارەیەشەوە ئامادەیی خۆی بۆ هەموو جۆرە پشتگیری و هاوكارییەك دەربڕی.
هەر لەم چوارچێوەیەدا لێپرسراویی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال رایگەیاند، یەكێتی هێزێكی گەورە و كاریگەرە لە كوردستان و عیراق و ناوچەكەدا، هەربۆیە دەبێت راگەیاندنی یەكێتیش بە جۆرێك خۆی نوێ بكاتەوە كە بتوانێت بە شێوەیەكی كاریگەر دەنگ و پەیامی یەكێتی بە خەڵكی كوردستان و عێراق و ناوچەكە بگەیەنێت.