لە میسر قەدەغەی هاتوچۆی بازرگانی راگەیەندرا

عیراق 03:40 PM - 2026/03/29

سەرۆك وەزیرانی میسر بڕیاریدا، لەسەعات نۆی شەوی شەممەوە دوكان و چێشتخانە و مۆڵەكانی بازرگانی  بۆ ماوەی مانگێك دابخرێن، بەو هیوایەی پارەی وزە كە بەهۆی شەڕی ئێرانەوە زیاتر لە دوو هێندە زیادیكردووە، سنووردار بكات.

مستەفا مەدبولی سەرۆك وەزیرانی  میسر راگەیاند ، قەدەغەی هاتووچۆی بازرگانی لە سەرەتادا بۆ ماوەی مانگێك بەردەوام دەبێت.

وتیشی: دوكان و ناوەندەكانی بازرگانی و چێشتخانە و كافێكان هەموویان لە رۆژانی هەفتەدا سەعات نۆی شەو دادەخرێن و رۆژانی پێنجشەممە و هەینی لە كۆتایی هەفتەدا رێگەیان پێدەدرێت تا سەعات 10 ی شەو كراوە بن.

سەرۆكوەزیرانی میسر ئاماژەی بەوەشكرد، پێش جەنگ، پارەی وزەی مانگانەی 560ملیۆن دۆلار بووە،ئەمڕۆش بۆ هەمان بڕی وزە تێچووەكەی گەیشتووەتە یەك ملیار و 650 ملیۆن دۆلار ، بۆیە دەبێت قاهیرە كار لەسەر خراپترین سیناریۆ بكات لە بەرامبەر شەڕێكدا كە ئەنجامەكەی پێشبینی نەكراوە.

ئەم بڕیارەی حكومەتیش كاردانەوەی خاوەن دووكانەكانی میسری لێكەوتەوە و رایانگەیاند، بڕیارەكە كاریگەری لەسەر سەرجەم كەرتەكانی وڵاتەكە دەبێت.



بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو