جەی دی ڤانس: بەمزوانە ئێران جێدەهێڵین

عیراق 12:19 AM - 2026/03/29

سەبارەت بە هێرسەكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران و بەردەوامیدان بە هێرشەكان جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، لە هێرشەكانماندا زۆربەی ئامانجە سەربازییەكانمان لە ئێران پێكاوە و دەكرێت بڵێن تەواوی ئەو ئامانجانە بەدیهاتوون كە دەمانویست.
ووتیشی، سەرۆك دۆناڵد ترەمپ، بۆماوەیەك لە ئۆپەراسیۆنەكان بەردەوام دەبێت، بۆئەوەی دڵنیا بێتەوەلە داهاتوودا پێویستمان بە ئۆپەراسیۆنی هاوشێوەنابێت.
جێگری سەرۆكی ئەمریكا دەشڵێت، ئێران بەهەمووشێوەیەك هەڕەشەمان لێدەكات و ئێستاش هەوڵی بەدەستهێنانی  چەكی ئەتۆمی دەدات.
ماژەی بەوەشدا،  پێویستمان بەوەیە بۆماوەیەكی دوورودریژ ئێران بێ كاریگەری و بێدەنگ بكەین، ئەمە ئامانجی سەرەكی ئۆپەراسیۆنەكانمانە بۆسەر ئێران.
لەبارەی هەڵویستی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بۆ بەردەوامیدا بەجەنگەكە ، جێگری سەرۆپكی ئەمریكا ووتی،  سەرۆك ترەمپ روونو راشكاو بووە  لەوەی  كە نامانەوێت  دوای ساڵێك یان دووساڵ لەئێران بمێنینەوە و بەم زووانە ئەو وڵاتە بەجێدەهێڵین

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو