ئەم هەفتەیە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی هەرێم تەواو دەبێت و هەفتەی داهاتوو بەغداد مووچەی فەرمانبەران ڕەوانە دەکات.
بەپێی زانیارییەکانی گەلی کوردستان، ئەم هەفتەیە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عیراق دەستپێدەکات و حکومەتی عیراق و وەزارەتی دارایی دڵنیایی داوەتەوە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کورستان کە لەم هەفتەیەدا ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەواو دەبن و دوای دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عیراق، هەفتەی داهاتوو مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکات.
گەلی کوردستان زانیویەتی، ئێستا وەفدی هەرێم لە بەغدایەو دڵنیاییان پێدراوە کە بۆ ئەم مانگە ( مانگی ئازار) وەزارەتی دارایی عیراق بەرامبەر ١٢٠ ملیارەکەی داهاتی ناوخۆ نەرمی دەنوێنێت، بەهۆی کاریگەرییەکانی جەنگ لەسەر کەمبوونەوەی داهاتی هەرێم.