بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی تەماتە هەڵگیرا

کوردستان 02:52 PM - 2026/03/29

دوای زیاتر لە مانگێك لە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی تەماتە بۆ ناوخۆی هەرێم و عیراق ، ئەمڕۆ بڕیارەكە هەڵوەشێندرایەوەوە و هاوردەكردن دەستیپێكردەوە.بەپێی نوسراوێك كە ئیمزای بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستانی لەسەرە و ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە،باسلەوەكراوە دوای بەدواداچوونەكانیان  بۆ بەرهەمی  تەماتە لە گشت سنووری بەرێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێم ، بۆیان دەركەوت كە ئەو بەرهەمە لە بازاڕەكاندا زۆر كەمبووەتەوە و نرخەكەی بەرزبۆتەوە، بۆیە پاڵپشت بە یاسای  پاراستن و پێشخستنی بەروبومی كشتوكاڵی ، وەزارەت بڕیاریداوە بە هەڵگرتنی قەدەغەی هاوەردە كردن لەسەر بەرهەمی تەماتە لە دەرەوەی وڵات.

ئەمەش لە كاتێكدایە ، لە حەوتی شوباندا بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی تەماتەی لە دەروازە سنوورییەكانەوە كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە ،ئەو بڕیارەش بە هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم  عیراق دەركرا، بۆ ساخكردنەوەی بەرهەمی خوارووی عیراق .

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو