روسیا و چین : دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ژێر كۆنتڕۆڵ دەردەچێت

عیراق 02:49 PM - 2026/03/23

چین و روسیا هۆشدارییان لە پەرەسەندنەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جەنگ دژی ئێران دا و رایانگەیاند، ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت دۆخەكە لە ژێر كۆنتڕۆڵ دەردەچێت. 
وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاندووە، مۆسكۆ  دژی داخستنی گەرووی هورمزە، بەڵام پێویستە سەیری ئەم بابەتانە لە چوارچێوەی بارودۆخی گشتیدا بكرێت و مۆسكۆ هیوادارە ئەمریكا ئەوەندە ژیر بێت كە هێرش نەكاتە سەر وێستگەی بوشەهر بۆ وزەی ئەتۆمی لە چوارچێوەی ئاگاداریەكەی ترەمپدا.لەبارەی هێرشی زەمینی بۆ سەر ئێران وەزارەتی دەرەوەی روسیا دەڵێت،  تا ئێستا هیچ ئۆپراسیۆنێكی زەمینی واقیعی  نییە، بەڵام ئەگەر پلانێكی لەو شێوەیە جێبەجێ بكرێت، ئەوا دەبێتە هۆی توندتربونی ململانێكان.
لین جیان وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین-یش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پرسیارێك سەبارەت بە هەڕەشەكانی ترەمپ رایگەیاند،ئەگەر جەنگەكە فراوانتر بێت و بارودۆخەكە زیاتر تێكبچێت، لەوانەیە تەواوی ناوچەكە بچێتە ناو دۆخێكەوە كە چیتر كۆنتڕۆڵ نەكرێت

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو