بازاڕی زێڕ لەجیهاندا تووشی سستی بووەو نرخەكەی بۆ خوار پێنج هەزا دۆلار دابەزی، ئەمەش لەكاتێكدایە هەموو چاوەكان لەسەر بڕیارە چارەنووسسازەكەی ئەمشەوی بانكی ناوەندیی ئەمریكایە.
لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستانیش نرخی زێڕ نزمبونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوەو بەپێی دوایین مامەڵەكان، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 گەیشتۆتە خوار یەك ملیۆن و 90 هەزار .
ئەم دابەزینەی نرخی زێڕ بۆ سنوورداربوونی مامەڵەكان دەگەڕێتەوە، بەو پێیەی بازرگانان لەدۆخی چاوەڕوانیدان و دەیانەوێت بزانن بانكی ناوەندیی ئەمریكا چ بڕیارێك لەسەر سوودی بانكی دەدات، ئاڕاستەی داهاتووی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بەروانگەی بانكی ناوەندی بۆ سوودی بانكی،
بڕیارە ئەمشەو سەعات نۆ بەكاتی كوردستان، بانكی ناوەندیی ئەمریكا بڕیاری خۆی رابگەیەنێت و پێشبینی دەكرێت سوودی بانكی بەجێگیری بهێڵێتەوە، ئەمەش وایكردووە بازاڕ لە دۆخی سستیدا بێت.