نرخی ئۆنسەیەك زێڕ بۆ 5،020 دۆلار دابەزی

عیراق 03:13 PM - 2026/03/16

نرخی ئۆنسەیەك زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی تۆمار كرد و گەیشتە خوار 5   هەزار و 20 دۆلار، ئەوەش بەهۆی بەهێزیی بەهای دۆلار و ئەگەری مانەوەی سوودی بانكی ئەمریكا لە ئاستێكی بەرزدا،
لە هەرێمی كوردستانیش نرخی مسقالێێك زێڕی عەیاری 21 بە 1 ملیۆن و 93 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

ئەم پاشەكشەیە لە نرخدا لەكاتێكدایە دۆخی ئابووری جیهان بەهۆی گۆڕانكارییەكانی نرخی وزەوە رووی لە نادیاری كردووە،

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و سەرهەڵدانەوەی هەڵاوسان، ئەگەری دابەزاندنی سوودی بانكی لەلایەن بانكی ناوەندیی ئەمریكاوە لاواز كردووە، ئەمەش گوشاری توندی لەسەر نرخی زێڕ دروستكردووە، هاوكات بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بەرانبەر دراوە جیهانییەكاندا، بووەتە هۆكارێكی تر بۆ ئەوەی نرخی زێڕ نەتوانێت بەرزبێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو