ئێستا لە تەواوی شارەكانی ئێران ئینتەرنێت بەتەواوی چ ئینتەرنێتی ماڵان وە سێرڤەرەكان لەگەڵ ماڵپەڕەكان و ئینتەرنێتی بانكەكان و شوێنە گشتییەكان ودامەزراوەكانیش كە وەك بەشێك لە تۆڕی ناوخۆیی هەژمار دەكرێن، چەند سەعاتێك لەمەوبەر بەتەواوی لەكار كەوتن ونزیكەی لەسەدا 90ی داتا سەنتەرەكان كوژاونەتەوە.
لەسەر ئەم بابەتە كۆماری ئیسلامی ئێران قسەی هەیەو دەڵێت خۆمان ئەو كارەمان كردووە، بۆئەوەی ڕێگری بكەین لە تێپەڕینی فلتەرلینگ و تەواوی ئەو هەوڵانەش پوچەڵ بكەینەوە كە دەیانەوێت لەڕێگەی هێلەكانی ئینتەنێتەوە زەرەر و زیانمان پێبگەیەنن.
پێشتر دەست راگەیشتن بە فلتەرشكێنەكانی ئینتەرنێت زیاتر لەشارە گەورەكاندا زیاتر بوو وەك لە شارەكانی تری ئێران بەشێكی كەم لە هاووڵاتیان دەیان توانی سوودلەم فلتەر شكێنانە وەربگرن لەگەڵ كەس و كارو هاوڕێ و دۆستەكانیان لەدەرەوەی ئێران پەیوەندی بكەن، بەڵام چاوەڕێ دەكرێت ئەو كەناڵە كەمانەشی كە هەبوون بۆ بەدەستخستنی ئینتەرنێت،لەلایەن بەشێكی كەم لەهاووڵاتیانەوە سەرجەمیان دابخرێن.
لەگەڵ دروستبوونی گرژییەكان و ئەنجامدانی هێرشەكان هێڵەكانی ئینتەرنێت لە تەواوی ئێراندا پچڕان و راگیران ئەمەش زیاتر بەئامانج و هۆكاری زیاتر پاراستنی ئەمنیەت وزەفەر نەبردنی دوژمنە.