ئەمشەو لە گوندی گەزنەی هەوڵیر بەهۆی غازی سۆپاوە، باوكێك لەگەڵ دوومنداڵی گیانیان لەدەستداو هاوسەرەكەشی لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر لە ژێر چاودێری وردی پزیشكیدایە.
بەپێی زانیارییەكان، دووان لەوكەسانەی گیانیان لەدەستداوە منداڵن و تەمەنی یەكێكیان كەناوی محەمەد كاوەیە سێ ساڵەو تەمەنی ئەوی تریان كەناوی ئەحمەدە چوارساڵە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، كاوەرەشیدی تەمەن 35 ساڵ لەگەڵ منداڵەكانی گیانی لەدەستداوە و خێزانەكەشی كەناوی ئەژین سابیرە لەنەخۆشخانە لەژێر چاودێری وردی پزیشكدایە.
خاڵی منداڵەكان دەڵێت، سەرەتا كە هەواڵیان پێداین لەماڵی خۆمان دانیشتبووین و وتیان بوراونەتەوە بەڵام دواتر دەركەوت كە زاواكەم و دوو خوشكەزاكەم گیانیان لەدەستداوە و خوشكەكەشم بێهۆشبوو.وتیشی، ئێستا چاوەڕێی دەرئەنجامی پزیشكی دادوەری هەولێرین تا بەڕوونی هۆكاری رووداوەكە ئاشكرا بكات.