داوا دەكرێت هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە و نەوتی عیراقیش لە رێگەی هەرێمەوە رەوانەی بەندەری جەیهان بكرێت

کوردستان 11:43 AM - 2026/03/16

 بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئەمریكا لەگەڵ ئێران، هەناردەی نەوتی عیراق لەرێگەی گەرووی هورمزەوە راگیراوە، حكومەتی عیراق كاری بەهەرێم كەوتووە و دەیەوێت لەرێگەی بۆری نەوتی هەرێم نەوتەكەی هەناردەی بەندەری جەیهانی توركی بكات،
بەڵام هەرێمی كوردستان تائێستا ئامادە نیە، بەپێی زانیارییەكانی گەلی كوردستان هەرێم لەبەرامبەر رێگەدان بەهەناردەی نەوتی عیراق پرسی سەربەخۆی دەروازە سنوورییەكان و لابردنی كارپێكردنی سیستمی ئەسیكۆدای لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ جوڵاندووە و جگە لەوەش ژمارەیەك مەرجی تری هەیە، بڕیاریشە سبەینێ وەزارەتەكانی سامانە سروشتیەكانی هەرێم و وەزیری نەوتی عیراق بۆ ئەو پرسە بچنە ئەنجومەنی نوێنەران. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو