سروە محەمەد: داوامان كردووە لە دەركردنی یاسا و بڕیارەكاندا زمانی كوردی بەكاربهێندرێت

کوردستان 01:35 PM - 2026/03/15

ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت، داوایانكردووە لە دەركردنی یاسا و بڕیارەكاندا لەپاڵ زمانی عەرەبی زمانی كوردی-ش بەكاربهێندرێت.

سروە محەمەد، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، لە دەستووری عیراقدا، زمانی كوردی لەپاڵ زمانی عەرەبیدا زمانێكی رەسمییە، هەر بەو مەبەستەش داوای كاراكردنی ماددەی چواری دەستووری عیراقیان كردووە.

روونیشیكردەوە، لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەراندا ئیمزایان لەسەر نووسراوێك كرد سەبارەت بە پشتبەستن بە زمانی كوردی لەپاڵ زمانی عەرەبیدا، لە دەركردن و بڵاوكردنەوەی سەرجەم ئەو یاسا و بڕیارانەی كە لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەردەچن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو