سودانی: هێرشی سەر نوسینگە دیبلۆماسییەكان لێكەوتەی مەترسیداری لەسەر عیراق دەبێت

عیراق 01:19 PM - 2026/03/15

محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق، هۆشداری لە فراوانبوونی جەنگ لە ناوچەكە دەدات و دەڵێت، مەترسییەكان هەڕەشە لە ژێرخانی وڵات و وزە دەكەن.

بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عیراق، سودانی پێشوازی لە ژمارەیەك مامۆستایانی ئاینی كردووە و پێی راگەیاندوون، بەهۆی بەردەوامی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان، دۆخی ئەمنی ناوچەكە بەرەو خراپتر دەڕوات لەم كاتەشدا دەوڵەت تاكە لایەنی رەسمی وڵاتە كە بڕیار لە بارەی جەنگ بدات.

سودانی ئاماژەی بەوەشكردووە: بۆردومانكردنی نوسینگە دیبلۆماسییەكان و هێزەكانی هاوپەیمانان لە عیراق، وڵات دەخاتە مەترسییەوە، بۆیە دەوڵەت لە رێگای دامەزراوە دەستورییەكانییەوە بەردەوام دەبێت لە دۆزینەوەی هەموو ئەو كەسانەی لەم كردەوانە تێوەگلاون ،چونكە ئەو كردەوانە قبوڵ نەكراوە.دووپاتیشی كردووەتەوە: ئەركی دەوڵەتە  ئەوەیە رێگری لەسەرجەم ئامرازەكانی توندوتیژیی بكات،
لەم چوارچێوەیەشدا هێزە ئەمنییەكان چەندین كردەوەیان دژ بەپێگە ئابوریی و نوسینگە دیبلۆماسییەكان پوچەڵ كردووەتەوە.لە كۆتایشدا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق،  داوای كردووە هەموان پشتگیری لە ئاشتی كۆمەڵایەتی بكەن و دووربكەونەوە لە توندوتیژی و توندڕەوی، كار بۆ پتەوكردنی یەكڕیزی نیشتمانی بكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو